لەدەست داعش دەرباز بوو
بەپەلە.. ئەسیل نوجێفی پەنای بردە بەر كورد

پاش گرتنی بینای پارێزگای موسڵ لەلایەن چەكدارەكانی داعش، ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ پەنابردە بەر كورد‌و ئێستا لە بەشی رۆژهەڵاتی موسڵ كورد دەیپارێزێت.

درەنگانێكی ئەمشەو دوشەممە چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق‌و شام (داعش) هێرشیان كردەسەر بینای پارێزگای موسڵ‌و بەتەواوی كۆنترۆڵیان كرد.

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند پاش هێرشی چەكدارەكانی داعش، ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ پەنای بردە بەركورد‌و ئێستا لە بەشی رۆژهەڵاتی ئەو شارە لەلایەن هێزە كوردییەكان دەپارێزرێت.



AM:12:25:10/06/2014