بڕیارە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆببێتەوە و خوێندنەوە بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك بکات.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌دات بۆ ته‌رخانكردنی بودجه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه بڕیاره مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
هەر لە دانیشتنەكەی پەرلەماندا گفتوگۆ لەبارەی پرسی یاسایی بوونی ئەندامیەتی هەندێک لە پەرلەمانتاران دەكرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو، دانیشتنەكە لە كاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە لە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌نجامده‌درێت و به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له حه‌وت بڕگه پێكهاتووه.