ڤیدیۆ.. دینا بەدەم گۆرانییەوە نەرمە سەمایەک دەکات

دینا خانمە گۆرانیبێژی لاوی ناسراو لە بۆنەیەکدا گۆرانی دەڵێت و لەگەڵیدا بە سووکە سەمایەک سەرنجی بینەرانی رادەکێشێت.

 

 

دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بۆنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە لەگەڵ گۆرانییەکدا نەرمە سەمایەک دەکات و نووسیوویەتی " خۆشترین شەو لە دامەزراوەی سوسەن".

 

 بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە نوێیە و گۆرانی و سەماکەی بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی.

 
 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.

 


PM:11:51:18/12/2020