کەرکوک داوای پێشمەرگە دەکات، تکریتیش حاڵەتی نائاسایی راگەیاند

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک داوای هاتنی و پاراستن شارەکەیان دەکەن لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، لەتکریتیش بارو دۆخی نائاسایی راگەیەنراوە.
کەرکوک بۆ بەرگرتن لەهێرشی داعش داوای هێزی پێشمەرگە دەکەن، هاوکات بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری شەفەق نیوز هێزەکانی پێشمەرگەو سوپا و فرۆکەوانی سوپا لەنێوان ناوچەکانی سنوری پارێزگای موسڵ و کەرکوک خەریکی کێوماڵکردنی ناوچەکەن.
لەشاری تکریتیش بارودۆخی بەتەواوی نا ئاسییە، دائیرەکان چۆڵکراون و هێزێکی زۆری سەربازی بەناو شارەکەدا بڵاوکراوەتەوە هەروەها داوا لەهاوڵاتیان کراوە کە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، هاوکاتیش شاری بێجیش کە شوێنێکی ستراتیژی عێراقەو جێگای پاڵاوتنە گەوەرەکانی عێراقە هەمان باری نائاسایی تکریتی هەیە.     



PM:02:05:10/06/2014