بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمەتبار بڵاو دەكاتەوە کە دوێنێ لە ڤیدیۆیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لە کەسێک دەدەن و سووکایەتی پێدەکەن.
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پاش بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کەچەند کەسێک دەستدرێژی دەکەنە سەر هاوڵاتییەک بەلێدان و سوکایەتی پێکردن ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی پێک هێنا، بۆ بەدواداچون و پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر بۆدەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەوتاوانە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت " پاش ئامادەکردنی هاوڵاتییەکەو وەرگرتنی وتەکانی وەک سکاڵاکار لەماوەی ٢٤ سەعاتدا توانرا سەرجەم تۆمەتبارانی ئەم تاوانە دەستگیربکرێن و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندبکرێن و وە هەر تۆمەتبارێکی تر دەستی هەبێت لەم تاوانە دەستگیردەکرێت".
دوێنێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکا ن ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە کەسێک بە پێلاو لە کەسێکی تر دەدات و سووکایەتی پێدەکات و کەسێکی تر وێنەی دەگرێت و کەسێکی تریش ناوبژی دەکات، ئەم ڤیدیۆیە بوو بە بابەتی رای گشتی و پۆلیسی سلێمانیش بە دواداچوونی بۆ ئەو کێشەیە کردو تۆمەتبارانی دەستگیرکرد.