ئاگادارییەك لە پاسپۆرتی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان

پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە چوار هەزار پاسپۆرت تەواو بووە هاوڵاتیان نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی و پێویستە تا پێش ساڵی نوێ سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن". 

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان لە ساڵی 2019 و 2020 مامەڵەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتیان كردوە و نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان ، بۆیە پێویستە بەزووترین كات و لە پێش پشوووی سەری ساڵی نوێ سەردان بكەن ، بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا (4539) پاسپۆرت تەواو بووە (1534) پاسپۆرتیان ساڵی 2019 یەو (3005) پاسپۆرتیان لە سەرەتای (2020) ەوە تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی".

 

لينكى ناوەكان :



PM:08:22:20/12/2020