وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشکرای دەکات، چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢١ ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا کە تایبەت بەوو بە یاسای بودجە و ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبارەی ڤایرۆشی کۆرۆناوە رایگەیاند " ئێمه گرێبه‌ستمان واژوو كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا و له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا ڤاكسینه‌كه ده‌گاته عێراق”.
ئەو باسی لەوەش کرد، کەبەمەبەستی بەرگرتن لە بڵاووبوونەوەی کۆرۆنا رێگا بە سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ نادرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بەشێوەیەکی گشتی پەتای کۆرۆنا لە عێراق زۆر توند نەبووە، بە پێچەوانەی وڵاتانی دراوسێ وەک ئێران و تورکیاوە کە ئێستا لەوپڕی هەڵکشاندایە.