وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەیەكی بڵاوكرده‌وه‌

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت" هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە کە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەو نووسینگانە داخراوبن". 

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت داخستنی نووسینگەی كەناڵی NRT لە هەولێر رایدەگەیەنێت" ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ، ئەو نووسینگانە داخراوبن و هیچ بڕیارێكیش لە وەزارەتەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە" سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، فەرمانی بۆ ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەركردووە كە ڕێز لە هەموو كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بگیرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەركارەكان،  بە ئازادانە كاری خۆیان ئەنجام بدەن".



PM:07:57:22/12/2020