ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەیاننامەیەك لەسەر دابەزینی بەهای دینارەوە بڵاودەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم بەیاننامەیەك لەسەر دابەزینی دراوی عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت" پێویستە لەسەر گشت موسڵمانان ئیستیغلالی ئەو گۆڕانكاریانە نەكەن".

 

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی ئەو گۆڕانكارییە گەورانەی بەسەر بازاڕەكانی كوردستان و عیراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەسەر موسڵمانان كە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوكاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانكاریانە نەكەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.

ئاشكراشیدەكات، دروست نیە كاڵاكان لەسەرو ڕێژەی سروشتی گران بكرێت و نرخی بخرێتەسەر، یان قۆرخكاری بكرێت و ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵكە داوا دەكەین كە هاوكاری قەرزدارەكانیان بن لەم بارودۆخەدا.

ڕوونیشیكردەوە، داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم دەكەین، كە بە ووردی چاودێری نرخەكان بكەن و هاوسەنگی بازاڕەكان ڕابگرن لەپێناو هاووڵاتیان بە گشتی و كەمدەرامەتان بە تایبەتی.



PM:12:43:23/12/2020