وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی دەركرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری تایبەتی لەبارەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەرکرد و رایدەگەیەنێت" بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی عێراق لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی لوبنان". 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ كۆپییه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتووه‌ و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە تێیدا هاتووه‌" قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی كه‌سانی بیانی له‌ وڵاتانی لوبنان كه‌ له‌ دوای ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ له‌و وڵاته‌ بوون. جگه‌ له‌ ئاژانس و رێكخراوه‌كانی UN و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاوپه‌یمانان و دیپلۆماتكاران و وه‌فده‌ ره‌سمییه‌كان رێگه‌ پێدراوه‌ به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان".

 

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە هەر هاوڵاتیەکی عێراقی لە لوبنان بگەڕێتەوە لەسەر ئەرکی خۆی ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێت.

 

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، بڕیارەكە لە ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە جێبەجێ دەكرێن و تاوەكو ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ كاتژمێر ١٢:٠٠ بەردەوام دەبێت.

 

دەقی بڕیارەکان: 



PM:05:51:26/12/2020