سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
وەزیری پەروەردە لە بارەی کردنەوەی قوتابخانەکانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
لە بارەی کردنەوەی دەرگا قوتابخانەکانەوە، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەریمی کوردستان هەڵوێستی خۆی راگەیاندو وتی " ناکرێت ڕیسک بە ژیانی قوتابیان و مامۆستایانەوە بکەن و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، "ئەگەر دۆخەکە پێویست بکات بەدڵنیاییەوە بڕیار لەوە دەدرێت قوتابخانەکان نەکرێتەوە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی تەندروستی، دواتر لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لەبارەیەوە دەدات".
وەزیری پەروەردە وتیشی "لەئێستادا خەریکی چاودێریکردنی ئەو کۆرۆنا نوێیەین کە باس دەکرێت، تاوەکو بزانین تا چەند کاریگەی لەسەر قوتابخانەکان هەیە، ناکرێت ئێمە ڕیسک بە ژیانی قوتابیان و مامۆستایانەوە بکەین و دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوەو حاڵەتی نەخوزاراو ڕوبدات و جارێکی دیکە ناچاربین بە داخستنەوەی دەرگای قوتابخانەکان".
وەزارەتی پەروەردە، چاوەڕوانی هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی دەکەن و دواتر لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بریار دەدات، ئەگەر بڕیاری دەستپێکردنەوەی بەشێک درا ئەوا بەرنامەی خۆیان دەبێت ئەگەریش بەشێوەیەکی جوزئی یان بۆ چەند قۆناغێک یان بەشێوەی تەناوب بکرێتەوە ئەوکات پلانی خۆیان بۆ رزگارکردنی خوێندن دادەنێین.( وەزیری پەروەردە رایگەیاند).
PM:12:05:29/12/2020
وەزیری پەروەردە
خوێندن
کردنەوەی قوتابخانەکان
نرخی دینار بەرزدەبێتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
خلێفی وەڵامی پشتگوێخستنی مباپێ دەداتەوە پێش ئەوەی بڕوات
ئەستێرەکان
ڤیدیۆ.. ماریا دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان لە کاری هونەری بە بەرهەمێکی نوێ دەگەڕێتەوە
وێنە.. کیژان چەند وێنەیەکی منداڵی خۆی لەگەڵ باوکی بڵاوکردەوە
هونەرمەندی شێوەکار ناشاد کۆچی دواییکرد
هونەرمەندێكی ناسراوی عەرەب تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت
هونەرمەندێکی ناسراوی کورد بە شێرپەنجە کۆچی دواییکرد
Spee Media