ڤیدیۆ..شارا ئیبراهیم لە کەناڵی کوردساتەوە دەردەکەوێت

پێشکەشکاری دیاری بەرنامە هونەریەکان، شارا ئیبراهیم پاش ونبوونێکی زۆر لە کەناڵی کوردساتەوە دەردەکەوێت و پیرۆزبایی یادی دامەزراندنیان لێدەکات.


لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە کوردسات بڵاوکراوەتەوە، شارا ئیبراهیم پیرۆزبای یادی دامەزراندنی ئەو کەناڵە دەکات وەک یەکەم وێستگەی کارکردنی وەک میدیاکارێک.

 

 
شارا ئیبراهیم بێژەری دیاری بەرنامە هونەریەکان لە ساڵی ١٩٨٩لە سلێمانی لە دایکبووەو هەر لەو شارە خوێندنی تەواوکردووەو سەرەتای کاری میدیای دەستپێکردووە، پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووە، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە دواتر لەكەناڵی كورد ماكس درێژە بە كاری بێژەری خۆی داو پیشكەشكاری پرۆگرامی "شارا" بوو كە چاوپێكەوتی لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەكانیشەوە دەکرد.

 


AM:11:33:03/01/2021