" هەفتەی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە "



یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کۆکن لەسەر ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە.

 


لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتێی مامۆستایان بە بەشداری لێپرسراوانی لقی زۆرینەی ناوچەکان، ھەموومان یەک دەنگ بووین کە ھەفتەی داھاتوو دەوامی قوتابخانەکان دەستپێبکاتەوە".

 


 یەکێتی مامۆستایان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە خوێندن بە جۆرێک ھەموو ڕۆژەکانی خوێندن دەوام ھەبێت، نەک سێ ڕۆژ بە سێ ڕۆژو، دەڵێت "چونکە وەرزێکی خوێندن ڕۆیشتووە و پێویستی بە قەرەبووکردنەوە ھەیە".

 


عەتا ئەحمەد باسی لەوەش کرد کە داوایان کردوە پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بۆ قوتابی و مامۆستایان تەرخان بکرێ و مووچەش لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دابەش بکرێ".

 


جێگری سەرۆکی یەکێتییی مامۆستایان راشیگەیاندووە: "بە ھۆی درەنگکەوتنی دەوامی خوێندن پێشنیارمان کردووە کە ھەردوو بابەتە گرنگەکانی وەرزی یەکەم و دووەم بخوێندرێت و ھەندێ بابەتی لاوەکی ھەلبپەسێردرێت".

 


PM:10:16:03/01/2021