لە پارێزگای دهۆک لە رۆژێکدا تەرمی دوو کچ و کوڕێک دۆزرانەوە

لە ماوەی ڕۆژێکدا سێ تەرم لە سنوری پارێزگای دهۆک دۆزرانەوە کە لە دوو کچ و کوڕێک گەنج پێکهاتوون.  




شەوی رابردوو تەرمی گەنجێک بەناوی ( عومەر محەمەد ) کە تەمەنی نزیکەی ٣٠ سالە لە کۆمەڵگای مسیریکێی سەر بە قەزای سێمێل دۆزراوەتەوە.  


  

ماڵپەڕی ناس کورد لە هەواڵێکدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات دووەم تەرم ئێوارەی دوێنێ دۆزراوەتەوە، کە تەرمی کچێکی ئێزدی تەمەنی ١٥ ساڵ بووە لە کەمپی شاریای سەر بە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک.  


  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم تەرم دۆزرایەوە کە تەرمی  کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵانی دانیشتووی کەمپی ئێسیانی سنوری قەزای شێخان بوو.  

 

 

 کچەکە ناوی ئەسمەهان خدرە و بەوتەی کەسوکاری،  شەو دایک و باوکی خەوتوون، بەڵام کە بەیانی خەبەریان بووەتەوە بینویانە بە لەچکێک خۆی خنکاندووە.    

  


تا ئێستا پۆلیسی پارێزگاکە هیچ لێدوانێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.

 


AM:08:44:05/01/2021