تەندروستی هەرێم پەیامێكی نوێ ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

وەزیری تەندروستی هەرێم ئەمشەو پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی هاووڵاتیان کردو داوایان لێدەكات خۆڕاگر بن و ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام نەدەن.

 

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، تا دەكرێت خۆڕاگربن، ئەگەر پێویست نەبێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات مەكەن یان ئەوانەی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتن بە تایبەت وڵاتی بەریتانیا جموجۆڵی گەشت و هاتنەوە مەكەن.

د.سامان بەرزنجی ئاماژە بەوەشدەکات" زنجیرەی نوێی كۆرۆنا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، با ھاونیشتمانیان و كوردستان بپارێزین ھەموومان بەردەوام بین لە خۆپارێزی". 



PM:11:11:06/01/2021