عیراق.. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تەنها چوار كه‌س به ‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٩٠ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٧٤٨ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧٩٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٧٤٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٠٠ هەزار و ٧٥٥ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٨٦٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٥١ هەزارو ١٢٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:04:02:07/01/2021