شارەزوور.. بەهۆى تەقینەوەى نارنجۆکێک سێ ئەندامى خێزانێک برینداردەبن

لەگوندێكی سەر بە قەزای شارەزوور بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێك سێ ئەندامی خێزانێك بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەر كردن رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی كراون.

 

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور رایگەیاند" بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لە گوندی (حاسڵی) سەر بە قەزای شارەزوور سێ ئەندامی خێزانێک برینداربوون".

 

ڕوونیشیکردەوە، دوای چارەسەری سەرەتایی، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.



PM:06:53:08/01/2021