لە سریلانکا تەرمی مردووەکان دەسووتێنرێت
موسڵمانەکان ناڕازین

دادگای سیرلانکا ئەمڕۆ ٨ ی کانوونی جەختی لەسەر ئەو بڕیارە کردەوە کە تەرمی مردووانی کۆرۆنا بسووتێنرێت، بەمەش گوێی نەدا بەو داوا نێودەوڵەتیانە و داوای موسڵمانەکان کە داوایان دەکرد تەرمەکان بەمەراسیمی ئاینی خۆیان بنێژرێن.

 
 
لەمانگی نیسانی ساڵی رابردووە لەم وڵاتەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، سیریلانکا، ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا دەمرن دەسوتێنرێن لەبەر ئەوەی قەشە بوزیەکان کە سەر بەسەرۆکی ئەو وڵاتەن گوتابایا راجاباکسی، پێیانوایە ئەگەر تەرمەکان نەسووتێرێن ئەوا ئاوی ژێر زەوی پیس دەکات ودەبێتە زیاتر بڵاوکردنەوەی.



رێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند جارێک رایگەیاندووە کە ئەم مەترسیە لە جێگای خۆیدا نییەو دوورە لە راستیەوە.

 

 
وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکات کە سووتانی تەرمەکانی تووشبووانی کۆرۆنا پەیوەندی بە ئاینی، یان سیاسیەوە نییە.

 

 
ئەو وڵاتە کە ٢١ ملیۆنە، زۆربەیان بووزین و کەمایەتییەکی موسڵمانی تێدایە کە ١٠% کۆی دانیشتووانە، ئەم موسڵمانانە زۆر ناڕزاین بە سووتانی تەرمی مردوانی کۆرۆنا.




PM:10:20:08/01/2021