سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدن، برێت مەکگۆرکی وەک رێکخەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقای باکور لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا دیاریکرد.
لە میانەی ئاشکرا کردنی پۆستەنوێکانی حکومەتەکەی بایدن، مەکۆرگی لە ئەنجومەنی ئاسایشی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقای باکور دەستنیشان کرد، مەکگۆرک لەسەردەمی ئۆبامادا نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بوو بۆ شەڕی دژی داعش.
لەیەک کاردانەوەی مەکگۆرک خۆشحاڵی خۆی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەربڕی و وتی" شەرەفی ئەوەی هەبووە خزمەت بکات لەگەڵ جۆو بایدندا لە دەیەی رابردوودا، ئەو سەرکردەیەکە ئێستا و لەم ساتە هەستیارەی مێژوودا پێویستیانە".
مەکگۆرک بەیەکێک لە دۆستە نزیکەکانی کورد لە ئیدارەی نوێ ئەمەریکا دادەنرێت و دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی لەسەردەمی ترەمپدا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایدا لە رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە تورکیا هێرشی کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و رووبەرێکی زۆری رۆژئاوای کوردستانی داگیرکرد.