ئەمڕۆ بۆ دووەم جار نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو، کەمێک لەمەوبەر بۆ جاری دووەم دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

 

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کەمێک لەمەوبەر دابەزی بۆ ١٤١ هەزار و ٧٥٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٣ هەزار دینار بوو.

 

رۆژی پێنج شەممەی پێشووش کە دوا رۆژی داخستنی بازاڕ بوو لە عێراقدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٩٥٠ دینار بوو.



AM:11:55:09/01/2021