ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٢٥ کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

لە ماوەی ساڵی ڕابردوو دەیان هاووڵاتی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هۆکاری زۆربەیان کێشەی کۆمەڵایەتی و هەژاری و بێکاری بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ لانیکەم ٢٢٥ هاووڵاتی (١٠٣ ژن و ١٢٢ پیاو) لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٤٥ حاڵەتی واتە ٢٠٪ی کۆی حاڵەتەکان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە" زۆرترین خۆکوشتن لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە ٧٧ حاڵەت بووە و هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانیش کە ١١٤ حاڵەت بووە، کێشەی خێزانی بووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی سێ کچ بەهۆی بە شوودانی زۆرەملێ خۆیان کوشتووە و نزیەکی ٧٠٪ی کۆی حاڵەتەکانی خۆکوشتن (١٥٦ حاڵەت) لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ لانیکەم ٤٥ مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٢١ کەسیان ژێر ١٥ ساڵ بووە، زۆرترین خۆکوشتنی مێرمنداڵان لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٥ حاڵەت بووە و لە پارێزگاکانی سنە ١٣ حاڵەت، کرماشان ١١ حاڵەت و ئیلام ٦ حاڵەتی خۆکوشتنی مێرمنداڵان تۆمار کراوە.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:

پارێزگای ئیلام: ٣٦ حاڵەت (١٨ ژن و ١٨ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٥٦ حاڵەت (٢٤ ژن و ٣٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ٧٧ حاڵەت (٣٣ ژن و ٤٤ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٥٦ حاڵەت (٢٨ ژن و ٢٨ پیاو)

هۆکاری خۆکوشتن: 

کێشەی خێزانی: ١١٤ حاڵەت (٨٠ ژن و ٣٤ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٦٨ حاڵەت (٨ ژن و ٦٠ پیاو)
نادیار: ٢٩ حاڵەت (٧ ژن و ٢٢ پیاو)
کێشەی دەروونی: ١٠ حاڵەت (٥ ژن و ٥ پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: ٣ حاڵەت (٣ ژن)
خۆکوشتن بە هۆکاری سیاسی لە بەندیخانە: ١ حاڵەت (١ پیاو)

شێوازی خۆکوشتن:

خۆهەڵواسین: ١٥٦ حاڵەت (٦١ ژن و ٩٥ پیاو)
خواردنی حەب: ٣٣ حاڵەت (٢١ ژن و ١٢ پیاو)
خۆفڕێدان لە بەرزایی: ١٠ حاڵەت (٧ ژن و ٣ پیاو)
خۆسووتاندن: ١٦ حاڵەت (١٣ ژن و ٣ پیاو)
خۆکوشتن بە چەک: ٨ حاڵەت (١ ژن و ٧ پیاو)
خۆکوشتن بە گاز: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆفڕێدانە ناو ڕووبار: ١ حاڵەت (١ پیاو)



PM:01:35:09/01/2021