لیژنەی سهرپهرشتیاری پرۆژهی تۆڕی زیرەکی كارهبا لە سلێمانی ڕایدهگهیهنێت" بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا، سبەینێ دانیشتوانى گەڕەکى شێخ محێدین بێ کارەبا دەبن".
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتوانی گەڕەكی شێخ محێدین، ماڵەكانی پشت تەلاری سالم و پشت گۆڕستانی شێخ محێدین ئاگادار دەكەینەوە، كە دەكەونە سەر فیدەری (٦) سبەینێ دوو شەممه پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت، بۆیە سبەینێ لە كاتژمێر (٨ی بەیانی تا ٣ی پاش نیوەڕۆ) كارەبایان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.
کارەبای سلێمانی باسی لەوەشکردوە، ئاگاداریشیان دەکەنەوە کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە، هاوکات لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەمو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.