وەزارەتی ناوخۆ: بەمزوانە هەنگاوەکانی ناردنی هێز بۆ دەروازە سنوریەکان دەستپێدەکەین



وەزارەتی ناوخۆ راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەمزوانە دەستدەکەن بە دروستکردنی هێز و ناردنیان بۆ دەروازە سنورییەکان بۆ بەرگرتن لە چاچاخچێتی.

 
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەڵێت " ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان".


هەروەها هاتووە " لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە،  دەست پێ بکات".

 


PM:10:23:11/01/2021