لە راپەڕین گەنجێکی ١٧ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە قەڵادزێ لە ناحیەی سەنگەسەری سەربە قەزای پشدەر، خوێندکارێک بەهۆکاری نادیار، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.


شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند "ئەمشەو کاتژمێر ٧ تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتووی گوندی (دوگۆمان) سەر بەناحیەی سەنگەسەر ـ قەزای پشدەر، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی".


 لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی، "پاش توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت، شوێنەواری یەک فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەریەوە هەیە کە بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان پێدەچێت ڕووداوەکە خۆکوژی بوبێت".


وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین راشیگەیاند، بەوتەی (باوکی) ئەوان چەند ساڵێکە لە گوندی بانوەقەل پاسەوانی کۆمپانیایەکی قیرن، کوڕەکەشی لەبری ئەو چۆتە کۆمپانیاکە، بەڵام ئاگاداریان کردووە کە کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.
 


PM:11:40:11/01/2021