پیاوێک دەیەوێت جەستەی شێرەکان بیخوات

باخچەیەکی لەندەن ئارەزووی هونەرمەندێکی کۆمیدی رەتکردۆتەوە کە دەیەوێت دوای گیان لەدەستدانی جەستەکەی بدرێت بە شێری باخچەکانی لەندەن تا بیخۆن.

میدیا بەریتانیەکان بڵاویان کردەوە کە ئەکتەر و دەرهێنەری بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان ( ریکی جیرفیە ) لە چاوپێکەوتنێکی لەسەر بەشی سێهەمی زنجیرە درامای کۆمیدی" After Life " ەوە لەبارەی شێوەی بیرکردنەوەی کە چۆن دەیەوێت ژیان جێببهێڵێت و چی دەوێت پێش مردنی و چی لە جەستەکەی بکرێت، دەڵێت " کفنکردن و سووتانی جەستەکەم لەگەڵ بیرکردنەوەی مندا ناگوونجێت، بمدەن بە شێرەکان بمخۆن ئەمە سوودی زیاترە بۆ سروشت".

دەربارەی ئەم وتانەی ئەم هونەرمەندە، باخچەی ئاژەڵانی لەندەن داواکەی ریکی جیرفیەی هونەرمەندی ناسراوی رەتکردەوە.

 


PM:09:25:14/01/2021