ڤیدیۆ.. نارینی پەیکەری دڵ سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

کچە فاسیۆن و ئەکتەر و پێشکەشکاری ناسراو، نارین ئالان لە رێگای چەند ڤیدیۆ و وێنەیەکەوە جوانی خۆی نمایش دەکات و سەرنجڕاكێش دەردەکەوێت.


نارین ئالان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەک و ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە زۆر شٶخ دەردەکەوێت و بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی،


ئەو کە ئێستا لە دوبەی دەژی ناوبەناو وێنەو ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.


نارین ئالان لە سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵی 1992 لە سلێمانی و لە وڵاتی سوید گەورەبووە، پێشكەشكاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی كوردستان بووە، ئەو دەمێك بوو خەونی بەوەوە دەبینی لە فیلمێكی كوردیدا رۆڵ ببینێ، خەونەكەی لەڕێگەی فیلمێكی سینەماكاری كورد شوان عەتووفەوە بەناوی پەیکەری دڵ وەک پاڵەوانی فلمەکە لەگەڵ هەڵوێست محەمەد هاتەدی.
 


AM:11:11:15/01/2021