لەدەروازەکانی سامەڕا شەڕە

چەکدارەکانی داعش دوای تکریت بەرەو سامەڕا هەنگاو دەنێن و ئێستا لەدەروازەکانی ئەو شارە شەڕە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە ئێستا لەدەروازەی شاری سامەڕا لەنێوان سووپای عێراق و چەکدارەکانی داعش شەڕە.
ئەمرۆ پاش کۆنترۆڵکردنی سەرجەم پارێزگای تکریت، چەکدارەکانی داعش بە ئاراستەی بەغدا رێکەوتن و ئێستا لەدەروازەی سامەڕا شەڕە.
چاودێران پێیانوایە شەڕی سامەڕا شەرێکی قورس دەبێت، چونکە سامەرا دەوازەی بەغدایەو تەنها ١٣٠ کم لەبەغداوە دوورەو جێگایەکی پیرۆزە لای شیعەکان.



PM:09:24:11/06/2014