به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند " له‌دوو چالاكیی جیاجیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌شاخی ئه‌زمەڕو گۆیژه ڕێگرییان له‌چه‌ند كه‌سێك كردبوو".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا هاتووە " پاش سكاڵای هاوڵاتییه‌ك كه له‌شاخی ئه‌زمەڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه ڕێگریی لێكراوه‌و ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل‌و مۆڵه‌تی شۆفێری و بڕێك پاره‌ی لێسه‌ندراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه توانرا ده‌ستگیر بكرێن".
پۆلیس ئاشکرای دەکات، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
پۆلیس ئاماژە بۆ چالاکیەکی تر دەکات لە چیای گۆیژەو ئاشکرا دەکات" له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك‌و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، دو تۆمه‌تباری دیكه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركران كه له‌شاخی گۆیژه ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوەو بڕێك پاره‌یان لێسه‌ندبو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری (نیسان- سه‌نی)".
له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.