كه‌لار.. به‌هۆی قه‌رزاری هاوڵاتییه‌ك خۆی خنكاند

پۆلیسی گه‌رمیان رایدەگەیەنێت" هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و خۆی كوشتوه‌". 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراویكدا بڵاوکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی شارەوانی دوی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو. 

پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە كە" بەوتەی کەسوکاری ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (ف. ح. ح.) لەدایکبوی 1985 و خێزاندارەو بەهۆی کێشەی دارایی و قەرزاریەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە". 

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.



AM:12:01:19/01/2021