بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.  

بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٦ هەزار دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزارو ٧٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 

PM:01:01:19/01/2021