ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیارى کرد و بڕیاریدا هەڵبژاردنی پەرلەمان کە بڕیاربوو لە بەرواریی ٦ی ٦ی ٢٠٢١دا بەڕێوە بچێت، بۆ ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دوابخات.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە، له‌كۆبونه‌وه‌كەدا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی ئەنجوومەنی نوێنەران له رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئه‌نجامبدرێت.
ڕۆژی ١٧ی ئه‌م مانگه، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌فه‌رمی داوایه‌كی پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، بۆئه‌وه‌ی له ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامبدرێت.