قونسڵی ئێران لەهەرێم: ئێران دژی فلمی " توکل"ە

قونسڵی گشتی ئێران لە هەرێم رایدەگەیەنێت " هەڵوێستی ئێمە دەزانێت کە دژی فلمی ( توکل ) و ئەو جۆرە فلمەین".



 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کورتە فیلمی "توکل" ئاگادارینامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی کونسوڵگەریی ئێران کرد، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو کورتە فیلمە دەکەین".



نەسڕوڵڵا رەشنودی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی رایگەیاند " قاسم سولەیمانی رێزێکی گەورەی بۆ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو و بەهەمانشێوە ئێران پەیوەندیی مێژوویی لەگەڵ سەرکردەکانی کورد هەیە و بارزانیش".



هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵوێستی ئەوان دژی ئەو جۆرە فیلمەیەو، وتیشی "هەندێک لایەن دەیانەوێت پەیوەندییەکانمان تێکبدەن، ئێمە لێکۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو فیلمە دەکەین".

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کورتە فیلمی "توکل" ئاگادارینامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی کونسوڵگەریی ئێران کرد، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، "لێکۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو کورتە فیلمە دەکەین".



لە چەند رۆژی رابردوودا، لە سۆشیاڵ میدیاکانی ئێرانەوە کورتە فیلمیک بەناوی "توکل" بڵاوکرایەوە کە تیایدا، باس لە هاوکاری قاسم سولەیمانی بۆ هەرێمی کوردستان و نەکەوتنی هەولێر دەکات لە سەروبەندی هاتنی داعشداو جۆرە سوکایەتییەک بە بارزانی سەرۆکی ئەو دەمەی هەرێم و پێشمەرگە دەکات، ئەمەش لەلایەن ناوەندەکانی هەرێمەوە بە توندی رەتکرایەوە.

 


PM:01:49:24/01/2021