كۆشكەكەی بە 10 ملیۆن یۆرۆ دەفرۆشێت

گۆرانبێژی لوبنانی دۆمینیك حورانی سەرقاڵی فرۆشتنی كۆشكەكەیەتی لە ڤێنای پایتەختی نەمسا.
دۆمینیك حورانی ئاماژە بەوە دەكات كە حكومەتی نەمسا نرخی كۆشكەكەی بە 10 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە كردووە، بۆیە بەم زووانە دەگەڕێتەوە نەمسا بۆ ژاككردنی چەند لایەكی كۆشكەكە و ئامادەكردنی بۆ فرۆشتن.
ئەو كۆشكە یەكێكە لە سەرنجڕاكێشترین كۆشكەكانی ڤێنا و، پێش زیاتر لە 900 ساڵ بۆ یەكێك لەپاشاكانی ئەو سەردەمە دروستكراوە و ڕوبەرەكەی زیاتر لە حەوت هەزار مەتر دووجایە، زیاتر لە 100 ژوری نوستنی تێدایە.
پێشتر ئەم كۆشكە لەلایەن هاوسەرەكەی دۆمینیك حۆرانییەوە كڕدراوە و دواتر كردویەتیە دیاری بۆ كچەكەی، پێش ئەوەی لەگەڵ حۆرانی لێك جیا ببنەوە.



PM:02:21:12/06/2014