رەغدەی سەدام سوپاسی سعودیەو قەتەر دەکات کە یارمەتی داعشیان داوە

‌رەغدەی کچی سەدام لە ئۆردون دەژی
رەغدەی کچی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشوی عێراق سوپاسی سعودیەو قەتەر دەکات کە کۆمەکی داعشیان کرد تا ئەو سەرکەوتنانە بەدەستبهێنن.
رەغدە ئەمرۆ ٥ شەممە ١٢-٦ لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە بەم زووانە دەچێتە بیابانەکانی ئەنبار بۆ پەیوەندیکردن و چوونە ناو ریزی چەکدارەکانی داعش و شەڕکردن لەگەڵ حکومەتی مالکی و وتویەتی" دەبێت یەکەم جەنگاوەربم لەریزی ئەو رێکخراوەداو هەوڵدەدەم ورەی جەنگاوەرەکان بەرز بکەمەوە دژی سوپای عێراق".  



PM:07:16:12/06/2014