مەسعود بارزانی ناگەڕاوەتەوە

‌بارزانی هەر لە ئەوروپایە
لەکاتێکدا لەسنوری پارێزگای موسڵەوە تا خانەقین، کورد لەبەرامبەر هەڕەشەی داعشدایە، مەسعود بارزانی (سەرۆکی ماوە بۆدرێژکراوەی هەرێم" ماوەی 22 رۆژە لەدەرەوەی وڵاتە.
بارزانی کە سەرۆکی گەورەترین حیزبی باشووری کوردستانە، هاوکات سەرۆکی (ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمە،) لە21ی مانگی رابردووە بەگەشتێکی فەرمی چۆتە دەرەوەی وڵات، ماڵپەری باس نیوز کە ماڵپەڕکی پارتیە لەهەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە کەبارزانی هەفتەی داهاتوو دەگەرێتەوە‌و دەشڵێت "رۆژی گەڕانەوەکەی بە تەواوەتی دیاری نەکراوە، بەڵام ئەوە زانراوە کە هەفتەیی داهاتووە لە رێگەی فرۆکەخانەی هەولێرەوە دەگەرێتەوە کوردستان".
گوتیشی "گەرانەوەکەی تایبەت نییە بە کێشەکانی ئەم دواییەی عێراق".
ماوەی هەفتەیەکە هێزەکانی داعش دەستیان بەسەر هەموو ئەو ناوچانەدا گرتوە کە هاوسنوری هەرێمی کوردستانن‌و ناوبەناو شەر‌و پێکدادان لەگەڵ پیشمەرگەدا روودەدات، هاوکات بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەی لەئەنجامی ئەو هێرشانەوە هاتۆتە ئاراوە هەموو بارودۆخی هەرێم‌و سەرتاسەری عێراق‌و ناوچەکەی خستۆتە بەردەم شەڕو گۆڕانکاری  گەورەوە، بەڵام سەرۆکەکەی هەرێم هێشتا درێژە بەگەشتەکەی دەدات لەدەرەوەی وڵات.



PM:05:33:13/06/2014