خەریتەی هێرشی داعش بۆ سەر بەغدا ببینە

هێزی چەکداری داعش لە سەر پێگەی خۆیان لە ئینتەرنێت نەخشەی هێرش کردنە سەر بەغدا بڵاو دەکەنەوە.
 
بە پێی ئەو نەخشەیە دەر دەکەوێت هێزەکانی داعش  دەیانەوێت لە سەلاحەدین و دیالە و ئەنبار واتا لە 3 قۆڵەوە هێرش بکەنە سەر بەغدای پایتەختی عێراق.

لە دوای دەست بە سەر داگرتنی پارێزگای موسڵ و بەشێک لە پارێزگای سەلاحەدین و دیالە رێکخراوی داعش، رایانگەیاندوە پلانی داهاتوویان هێرش کردنە سەر بەغدایە، ئەوەش وایکردووە هێزەکانی عێراق لە دەورووبەری بەغدا بکەونە حاڵەتی ئەوپەری ئامادەباشی و کۆکۆدنەوەی هێزی زیاتر.




PM:04:39:14/06/2014