بێژەرێكی ڕووداو ڕوونكردنەوەی لەسەر ئەو پەیجانە دەدات كە بەناوییەوە كراونەتەوە.
ڕۆژان عەبدولڕەحمان بێژەری هەواڵە وەرزشییەكان ڕووداو ڕوونكردنەوەی لەسەر كردنەوەی چەند پەیجێك بەناوی ئەوەوە بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات سەرجەمی ئەو پەیجانە ساختەن و ئەو لێیان بەرپرس نییە.
ڕۆژان دەڵێت " پێشتر خاوەنی پەیجێك بووم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، بەڵام چەند ڕۆژێكە ئەو پەیجەم داخستووە ئێستا تەنها ئەكاونتێكی تایبەت بە خۆمم هەیە لە فەیس بووك".
ڕۆژان ساڵی 1989 لەسلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكییەوە و لە سەرەتای كردنەوەی ڕووداوەوە وەك بێژەری هەواڵە وەرزشییەكان دەركەوتووە.