وێنە...لۆكە توشی ئەم كێشەیەی دەبێت و داوای یارمەتی دەكات

خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لۆكە زاهیر بەهۆی كردنەوەی پەیجێك بەناوی ئەوەوە داوای یارمەتی دەكات.

لۆكە زاهیر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە ئاماژە بەوە دەكات كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام پەیجێك بە ناوی ئەوەوە كراوەتەوە و كە هیچ پەیوەندییەكی بەوەوە نییە، بۆیە داوا لە هەوادارانی دەكات كە ڕیپۆرتی بكەن.

ئەو خانمە هونەرمەندە دەنوسێت "زۆر بەداخەوە زۆر ئەكاونت و پەیجی تریش هەن بەڵام ئەم پەیجە 28 هەزار فاڵۆوەرزی هەیە وە بە ناوی منەوە قسە لەگەڵ خەڵك دەكات بە ڕاستی جێی داخە هیوادارم ڕیپۆرتی بكەن".

لۆكە ماوەیەكە هیچ بەرهەمێكی نوێی نییە، بەڵام لەئێستادا سەرقاڵی كاركردنە لە بەرهەمێكی نوێ كە ئەفشین شوكر كاری میوزیك و ئاوازەكەی بۆ داناوە.



PM:03:57:30/06/2016