وێنە.. شاجوانە مەزنەکەی کوردستان هاوسەرگیری کردووە؟

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی دالیا ڕێبوار حەسەن کە وەک شاجوانی مەزنی کوردستان ناسراوە و لە ساڵی ٢٠١٣شدا وەک شاجوانی ئینتەرنێت هەڵبژێردرا لەگەڵ کوڕێکدا بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکەن هاوسەرگیری کردبێت.

دالیا رێبوار لەو بارەیەوە بە دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "ئەو دەنگۆیانە دورن لە راستی کە باس لە هاوسەرگیریم دەکەن و ئەو کوڕەی کە لەگەڵمدایە هاوڕێمە و پێکەوە لە زەماوەندێکی کچە هاوڕێیەکامدا وەک نەریتێك بەشداربووین".

هەروەها دالیا وتوشییەتی لە فەرهەنگی ئەمریکا و ئەوروپادا کاتێک کچێک شوو دەکات دەبێت هەر یەکێکیان چەند هاوڕێیەکی نزیکی خۆی هەڵبژێرێت کە لەگەڵ یەکتردا دەربکەون و کە پێیدەڵێن("bridemaidaka" "bestman) منیش وەک کچێکی هاوڕێی بوکەکە بەشداریم لەم نەریتەدا کرد لەگەڵ ئەو کوڕە.



PM:08:05:23/10/2016