ماچەكەی هێڵی لۆف تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەهەژێنێت

لەكاتی كردنەوەی ساڵۆنەكەی هێڵی لۆڤ خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد كەسێك بەگەرمی ماچ دەكات و ئەوەش لەئینستاگرام هەرایەكی زۆری ناوەتەوە.

خانمە هونەرمەند، هێڵی لۆڤ رۆژی سێشەممە 8/8/2017 لە مەراسیمێكدا بەئامادەبوونی ژمارەیەك خانمە میدیاكار و كەسایەتی بەناوبانگ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەشاری هەولێر گەورەترین ئارایشتگای تایبەت بەخانمانی كردەوە، كە هاوشێوەی كوشكێك دیزاین كراوە.

وێنەیەكی ئەو مەراسیمە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكراوەتەوە، كە تێیدا ئەو خانمە هونەرمەندە، جیهان هاشم ئەو كچە كوردەی خاوەنی هەوادارێكی زۆرە لەو تۆڕەدا ماچ دەكات و ئەوەش سەرنجی هەوادارانی هەردووكیانی بەلای خۆیدا راكێشاوە بەوەی پێدەچێت پەیوەندی هاوڕێیەتی بەهێز لە نێوانیان هەبێت.



AM:10:45:10/08/2017