بەوێنە.. خانمە پێشکەشکارێکی ناسراوی کورد هاوسەرگیری دووەمی کرد

نێرگز قادر خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی کەرکوک دوای ساڵێک لە جیابوونەوەی لە هاوسەری یەکەمی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە ئەڵقەی هاوسەرگیری گۆڕیەوە.

نێرگز لە بارەی هاوسەرگیری دووەمییەوە بە کەی مەگەزینی وتووە "ئەمشەو لەگەڵ یەکێک لە هاوپێشەکانم ئەڵقەی هاوسەرگیریمان گۆڕییەوە".

لە مانگی سێی ساڵی ڕابردوودا نێرگز قادر خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کەرکوک بە شێوەیەکی کتوپڕ لە مێردەکەی جیابووەوە بە بێ ئەوەی منداڵیان ببێت ئەو پێشتر سەبارەت بە هاوسەرگیری یەکەمی وتبووی "بەخۆشەویستی هاوسەرگیریم نەكردووە، بەڵام هاوسەرەكەم هاوڕێم بوو ئەویش تەنها بۆ زیاتر لەیەك گەیشتن، تا ئێستاش منداڵم نییە هۆكارەكەشی ئەوەیە دەمەوێت منداڵەكەم لە ژینگەیەكی تایبەتدا گەورەبێت".

هەروەها وتبووشی ” لەبارەی ھاوسەرکەشمەوە ئەگەر بریار وابوو ئەو ئەو ھەموو خۆشەویستیە و ڕێزەی نێوانمان بدات بەژنێکی تر ئەوا پیرۆزی بێت، ئەو ژنەی ئەو ھەڵدەبژێرێت مادام دەبێت بەژنی ئەو من خۆشم دەوێ، و من ئەوەندە بێ ھیز نیم لەبەر ژنێک واز لەھاوسەرکەم بێنم" بەڵام دواتر لە هاوسەرەکەی جیابووەوە.



PM:11:02:08/03/2018