ئەکتەرێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

دوێنێ هەینی 18ی کانونی دووەم، "سەعید عەبدولغەنی" لە تەمەنی 81 ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

سەعید عەبدولغەنی، یەکێک بوو لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی میسر، ماوەیەکی زۆر بوو  بە نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە دەیناڵاند، دوێنێ هەینی لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر کۆچی دوایی کرد.

سەعید عەبدولغەنی لەساڵی 1938 لە وڵاتی میسر لەدایبووەو، یەکێک بوو لە دیارترین ئەکتەرەکانی سینەمای میسرو لە چەندین فیلمدا رٶلی بینیوە.









PM:10:06:19/01/2019