گولەر ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

رۆژنامەنووسی ناسراو ڕامۆن ئەلڤارێز ئاشکرای دەکات،  ئاردا گۆلەر ڕیال مەدریدی لە خواستی ڕۆیشتنی لە وەرزی داهاتوو ئاگادار کردەوە،ئەو یاریزانە دەیەوێت یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

بە قسەی سەرچاوەکە، ئەنچیلۆتیش پاڵپشتی ئەم بیرۆکەیە دەکات و حەز بە رۆشتنی دەکات، لە کۆتایی وەرزدا دەبینین یانەکە بڕیاری چی دەدات لەسەر داهاتووی.

ئاردا گولەر تەنها سەرنجی لەسەر یاریکردنە.  هیوادارە لە یارییەکانی کۆتایی ئەم وەرزەدا زیاتر یاری بکات.  دوای ئەوەش سەرنجی لەسەر پاڵەوانێتی یۆرۆ دەبێت کە بۆ ئەو گرنگە.





PM:10:51:14/04/2024