خلێفی متمانەی هەبووە سەردەکەون
پاش بردنەوەی یانەکەی 4-1بە دژی بەرشەلۆنە و کرانە دەرەوەی یانە کەتەلۆنیەکە لە چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ،ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان باسی بردنەوەکە دەکات و دەڵێت متمانەم هەبووە دەگەینە قۆناغی پێش کۆتایی..
ئەمە لێدوانەکانیەتی دوای یاریەکە...
ناسر خلێفی (سەرۆکی پاریس):
ئێمە یانەیەکی گەورەین و لەم پاڵەوانێتییەدا تا ئەو پەڕی توانای خۆمان دەچینە لەم خولەدا.
ناسر خلێفی: ساتێکی مێژوویی و نایاب و ناوازە لێرەوە سەرکەوتن ، بەڵام من ئەو متمانەیەم هەبوو تەنانەت دوای گۆڵی یەکەمیش، باوەڕم وابوو کە دەتوانین ئەوە بکەین و سەربکەوین.
ناسر خلێفی: باشترین هاندەرمان هەیە لە جیهاندا، وە پاریس یاری دەکات و نوێنەرایەتی فەرەنسا دەکات، وە شانازی بەوەوە دەکەین.
ناسر خلێفی: سوپاسی هەموو ئەو هاندەرانە دەکەم کە هاتن و پشتیوانیان کردین وەک ئەوە وابوو لە خاکی خۆمان یاری بکەین.
AM:01:04:17/04/2024