ئەنچیلۆتی هۆکارەکەی رونکردەوە بۆ یەکسانبووون

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کارلۆ ئەنچیلۆتی باسی لە یەکسانبوونی یانەکەی کرد بەرامبەر بە مانچستەرسیتی3-3و هۆکارەکەی بۆ رۆژنامەنووسان روونکردەوە


ئەمە لێدوانەکانیەتی....

ئەنچیلۆتی: پێموایە ڕکابەرییەکی باشمان کرد، دەبێت متمانەمان بەخۆمان هەبێت، یارییەکە زۆر نزیک بوو، دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا هەمان پاڵنەرت هەبێت.

 ئەنچیلۆتی : "بژاردەی ناچۆ و میلیتاومان هەیە بۆ یاری گەڕانەوە”.

 ئەنچیلۆتی: لونین بە پێیەکانی یارییەکی زۆر باشی کرد، دوو گۆڵیان  چووە گۆشەی سەرەوە، و مەحاڵ بوو ڕێگرییان لێبکرێت، پێموانییە گۆڵی یەکەم کاریگەری لەسەری هەبووبێت.

 ئەنچیلۆتی: "دەبێت متمانەمان بەخۆمان هەبێت."

 ڕازیت بە ئەنجامەکە?

 ئەنچیلۆتی: "ئەوەی من ویستم سودێکی کەممان وەرگرت، بەڵام دەبێت ڕازی بین، ئێمە ڕکابەریمان کرد و ئەگەر ئەوەش بکەین لە یاری گەڕانەوەشدا دەتوانین تێپەڕین."

 -بە پێکهاتەی سیتی سەرسام بوویت؟

 ئەنچیلۆتی: پێموایە ئەوەمان کرد، گۆڵی دووەم یارییەکی تەواو بوو، ئەو دووانە زۆر بە باشی هاوکاریان کردین، لە باڵی چەپ لەگەڵ ڤینی و ڕۆدریگۆ توانیمان هەل دروست بکەین و ئەوەمان کرد، من ڕازیم.

 ئەنچیلۆتی: تیپێکی وەک سیتی دەتوانێت لە پێشەوە لێدانەکانی هەبێت  تۆپەکەیان خستە گۆشەی سەرەوە، ئێمە کارێکی باشمان کرد لە کاتێکدا وزەمان هەبوو فشاری بەرزمان هەبوو و ناڕەحەتیان بکەین بە تۆپەکە.




AM:12:41:10/04/2024