ریاڵ مەدرید تووڕە بوو لە ئەنجامەکە

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک دوای یەکسانبوونەکەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر  مانچستەرسیتی ئینگلیزیی 3-3، ستافی تەکنیکی ریاڵ مەدرید یاریزانانی یانەکەیان دڵنیا کردۆتەوە کە دڵخۆش نەبوون بە ئەنجامی یاری چوون بەرامبەر مان سیتی لە یاریگای بێرنابیۆ.  


هەروەها ستافەکە ڕایانگەیاندووە  کە پێویستە تیپەکە بە هەمان ڕۆح لە یاریگای ئیتیحاد یاری بکات و قۆناغی چارەگی کۆتایی خولەکە ببڕێت.


بە قسەی سەرچاوەکە، تیپەکە یارییەکی نایابی لە بێرنابۆی نوێ ئەنجامدا، بەڵام ئەوانەی ناو یانەکە دڵخۆش نەبوون بە ئەنجامەکە.  تیپەکە لە ئێستاوە پلانی بۆ یارییەکی ژیان تا مردن داناوە لە یاری گەڕانەوەدا، لەگەڵ نائومێدی ئەنجامی یاری چوون و مژدەیەکی خۆش لەسەر یارییەکەیان و پلانیان هەیە کە لە یاریگای ئیتیحاد ئەنجامێکی باش دووبارەی بکەنەوە.





AM:11:05:10/04/2024