بێرناردۆ ئاشکرای کرد بۆچی بۆ ناوەڕاست لێدانەکەی جێبەجێ کرد

ئەستێرەی مان سیتی بێرناردۆ سێلڤا بۆ یەکەمجار باسی ئەو لێدانە سزایە دەکات کە لە یاری ریاڵ مەدرید لە دەستیداو بۆ ناوەڕاستی گۆڵەکە جێبەجێی کردوو لۆنینیش تۆپەکەی گەڕاندەوە.

بێرناردۆ سیلڤا سەبارەت بە لێدانە سزاکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید وتی: دوو بژاردەم هەبوو، یان لایەکی گۆڵپارێز هەڵبژێرم، یان بۆ ناوەڕاست  جێبەجێی بکەم، چاوەڕێی بژاردەی سێیەم بووم بۆ ئەوەی گۆڵپارێزەکە ببینم کە چی دەکات، ئەو لە لێدانەکانی پێشوو جوڵەی دەکرد بۆ لاکان، ناوەڕاست باش بوو تا من لێدانەکەی بۆ جێبەجێ بکەم،بەڵام لە ساتەکانی فشاردا گۆڵپارێزەکان 99% دەجوڵێن بۆ لاکان و منیش ناوەڕاستم هەڵبژارد".

لونینی گۆڵچیش دەڵێت:" ئێمە بیرمان لەوە دەکردەوە کە من  بۆ  سێ لێدانی یاریەکەی مان سیتی لە ناوەڕاستی گۆڵدا بمێنمەوە،بەڵام یەکێکمان هەڵبژارد،من یەکێکم لە دڵخۆشترین کەسەکانی جیهان لە ئێستادا، من کەسێکی تا ڕادەیەک بێدەنگ و شەرمنم، بەڵام لەناوخۆی خۆمدا دوای یارییەکەی مانچستەر سیتی خۆشییەکی زۆرم هەبوو”.





PM:03:19:21/04/2024