ئاگاتان لێیە چاڤی چی وت لەسەر دۆڕانەکە

پاش دۆڕانی یانەکەی 3-2لە کلاسیکۆ بە ریاڵ مەدرید.چاڤی باسی،شکستەکە دەکات و گلەییی لە ناوبژیوان دەکات.

چاڤی سەرەتا وتی: ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد و شایستەی سەرکەوتن بووین.  بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، بەڵێ ڕاستە هەڵەی تاکەکەسی شکستی بە ئێمە هێنا پێم وایە تیپەکە ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کرد تەنانەت شایەنی بردنەوە بووین، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە.

 چاڤی وتیشی:" پەیامەکە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە ئەوەیە کە ئێمە باشترین بووین.  هەمووان بینیویانە.  بارسێلۆنا داهاتوویەکی گەشاوەی هەیە، لەگەڵ یاریزانانی تەمەن ١٧ و ١٨ و ٢٠ ساڵدا دەیبینین.  لە داهاتوودا سەرکەوتنیش دەبێت.

لەکۆتایدا  چاڤی لەسەر ناوبژیوان وتی : دوێنێ وتم هیوادارم ناوبژیوان کارێکی باش بکات، ئەمڕۆش پێموایە سەرکەوتوو نەبووە، باسی ناوبژیوانی ناکەم.  هەموان بینییان، ئەگەر قسەم بکردایە سزایان دەدام، وێنەکان لەبەردەمتن بۆیە پێویستم بە قسەکردن نابێت.




AM:12:48:22/04/2024