لە سەد ساڵەی لۆزاندا، کورد تائێستا لە بازنەیەکی بەتاڵدا دەخولێتەوە

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

دەردی خۆخۆری و پەرتەوازەیی کورد کۆنە و پێویستی بەلەسەر وەستانە، کەبۆچی وایە؟ئەدەبیاتی شاعیرانی ئێمە پڕاوپڕە ڕەخنەگرتن و نەفرەتکردن لەدەردی خۆخۆری و پەرتەوازەیی، هاوکاتتکاوئامۆژگاری بۆ یەکبون و کۆبونەوە لە دەوری خەمیهاوبەش،بەڵام تائێستا نەهاتۆتەدی؟!
ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) ز داوای یەکبوون  ویەکێتی کوردان دەکاتو دەڵێت:
گەردێ هەبوا مە ئیتیفاقەک            ڤێگرابکرا مە ئیقیادەک
رۆم و عەرەب وعەجەم تەمامی      هەمیا ژمەتادکر غولامی
تەکمیل دکر مە دین ودەولەت         تەحلیل دکرمە عیلم وحیکمەت
ئەم یەکنەبونە مێژویەکی دێرینی هەیە وئامۆژگاری شاعیرانیش لەخانییەوەبۆ حاجی قادری کۆیی وبێکەس وشێرکۆیکوڕ وپەشێو ....،درێژەی هەیەو(کلک و تەورهەرخۆمانیین،چەکوش وبزمار هەرخۆمانینین،خۆخۆرین،یەکنەگرتووین)بۆ؟
ئێستا ئێمە لەیادی سەد ساڵەی واژۆکردنیپەیماننامەی لۆزانداین،جێی خۆیەتی بەوبۆنەوە لەسەردۆخی خۆمان بوەستین و بزانین دوای ئەو مێژوە و پاش سەدساڵ لەلۆزان دۆخمان چۆنە وبۆهەریەکنەگرتووین؟
پەیوەست بەم دۆخەوە،موساعەنتەرلەبیرەوەرییەکانی خۆیداچیرۆکی کۆبونەوەکانی براوەکانی جەنگی یەکەمی جیهان (بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئەمەریکا) دەگێڕیتەوە،کاتێک سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا نەخشەیەکی نوێی ناوچەکە دوای دابەشکاری دەخاتە ڕو، شوێنی دەوڵەتە نوێیەکانی تورکیا،عێراق،سوریا... نیشانی ئەوانی تردەدات،سەرۆکی ئەوسای ئەمەریکا دەڵێت: ئەی کامەیە کوردستان؟
سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا(لۆردکرورزۆنی)کەدەسەڵاتێکی زۆری لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە دەڵێت: برادەران وازلەکوردبێنن، تامیشکی دێتەوەسەرەخۆی، بۆیەتائەوکاتە پێویستدەکات لەژێرپێدا بفلیقێنەوە،چونکە ئەمە سودیان پێدەگەیەنێت،باشترە بەنمونەیەک بۆتانڕونبکەمەوە،لەزانستی پزیشکیدا دکتۆرەکان بەسێ ڕێگا چارەسەری ئەوکەسانەدەکەن کەنەخۆشی مێشکیان هەیە،ئەوانەی پێیاندەڵێن شێت.ڕێگای یەکەم تێۆرییەکی دەرونییە،کەمەعنەویاتی کەسەکە بەرزدەکەنەوەو پێیدەڵین تۆکەی شێتی؟  بەپێجەوانەوە زۆر ئاقڵیت،تابەهۆش خۆی دێتەوە،پاشان دەیبەنە لای شێخ ومەلا ونوشتەی پێوەدەکەن. ئەگەر ئەمە سودی نەبو،پاسان ڕێگای دوەم چارەسەری کیمیایی و دەرزی ودەرمان لەنەخۆشەکەدەدەن، بەڵام ئەگەر ئەمەش سودی نەبو،ڕێگای سێیەم تاقیدەکەنەوە،کەبریتییەلەچارەسەری فیزیکی جەستەیی.نەخۆشەکە بەبرسێتی دەهێڵرێتەوە،لێیدەدەرێت،ئاوی ساردی پێدادەکرێت،دەترسێنرێت،کارەبای لێدەدرێت،تا مێشکی دێتەوەسەرەخۆی،ئەگەر هەرچاکنەبۆوە، ئەوا بەشێتی دەمێنێتەوە،بۆیەبۆ چارەسەرکردنی کورد ڕێگای فیزیکی سودی هەیە. دەڵێت؛ هەر تەنیا تورک و عەرەب وفارس دوژمنی کوردنیین، بەڵکو ئەوانەی سەرکردایەتییان دەکەن،دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیانن.(بیرەوەرییەکانی موساعەنتەر،ساڵ١ ٢٠٢، ل ٤١٧،٤١٦،٤١٥).
ئەگەر سەرنجبدەن،سەرۆکی ئەوکاتی ئەمەریکا سۆزێکی بۆکوردهەیە وپرسیاردەکات ودەیەوێت بزانێت شوێنیان کوێیە؟ بەڵام ئێستا و دوای سەدساڵ لەلۆزان دوای ئەوەی ٣٢ ساڵە ئەمەریکا هەرێمی کوردستان دەپارێزێت، تازەترین ڕاپۆرتی ئەمەریکا دەڵێت: "کورد گەورەترین دوژمنی خۆیەتی،دەتوانن هەموو کەس ڕێکخبەن تەنیا ناتوانن لەناوخۆیاندا ڕێکبکەون."
لە ئەمڕۆدا ئەم دۆخەش لەسایەی ناکۆکی وململانێی تەسکی حیزبی وبنەماڵەیی پارتی ویەکێتییە،ئێستا ئێمەلەناو یادی سەدساڵەی لۆزانداین،بێگومان ئەم ژمارەیە سیمبولییە پێش سەدساڵ ودوای سەدساڵیش هەروەک یەکە،ئەوەی دۆخەکەدەگۆرێت هاوکێشەی نێودەوڵتی و فاکتەری هێزەبە واتا فراوانەکەی. بۆئێمەی کورد جیالەوەی زۆرگرنگە لە ڕێگای ئابوری وکلتوری و... بچینەناوهاوکێشەجیهانییەکان وبەرژەوەندییزلهێزەکانەوە،هاوکات لۆبی لەگەڵ ئەوگەلانەش بکەین کەلەئەنجامی پەیمانی لۆزاندا زەرەرمەندبون، بۆناوخۆی خۆشمان ئەوەندەگرنگە یەکگرتووبین و ستراژیکێکی نەتەوەیی نیشتمانی هاوبەشمان هەبێت،نەک حیزبی وبنەماڵەیی. بەمە دەتوانین ئاڵنگارییەکان تێپەڕینین،هەربۆیە (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان) کۆنفرانسێکی سێ ڕۆژە لەلۆزان دەبەستێت( ٢٤،٢٣،٢٢/ ٧ / ٢٠٢٣)،بەوهیوایەی بتوانرێت بەرنامەو ستراتیژی هاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەیی دابنرێت، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دۆخەکە،هەرچەندە ئەم هیوایە مەحکومە بەنەهاتنەدی، چونکە پارتی کۆتایی مانگی ٥/ ٢٠٢٣ کۆنفرانسی خۆی لەلۆزان بەست و ماڵی خۆی جیاکردەوەوبەرژەوەندی حیزبی بەسەربەرژەوەندی نیشتمنای و نەتەوەییدازاڵکرد،ئەمەش سەلماندنی ئەو ڕاستییەوەک خۆردرەوەشاوەیەیە، کەسەرکردایەتی کود دوژمنی ڕاستەقینەی خۆیانو نەتەوەن و ناتوانین یەکبین،بە واتایەکی تر لەسەردەمی حمەدی خانییەوە یەکنەگرتووین ولانی کەمیش سەدساڵەلەناوبازنەیەکدا دەخولێینەوە،نەنمونەکەی ئەوکاتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ونەئامۆژگاری دۆست وشاعیروخەمخۆرانی خۆمان ونەسەدساڵەی لۆزان و هیچ تراژیدیاوجینۆسایدێک نەیتوانی یەکمناخات.
ماوەتەوەئێمەش لەگەڵ حەمدی ساحێبقڕان،کەشیعرەکەش ماوەیەکی کەم دوای لۆازنە بڵێین:
ڕەبی موی لێبێ زمانی پەنجەکانی هەڵوەرێ       هەرکەسێ گوڵشەن بەدەردی کوڵخەنی دۆزەخ بەرێ


10/07/2023



وتارەکانی تری نوسەر