نائومێدییەکی قوڵ،بێ دەنگییەکی کوشندە

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
یەکی ئەیلول بو،بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان سەرەتای وەرزی یاسادانانی پایزەیە،
دەبو پەرلەمان،لە تەلاری خۆی کۆببوایەتەوەوبەرنامەی کاری وەرزی نوێی یاسادانان و کارەکانی خۆی دابنایە و چاودێری حکومەتی بکردایە و تائاستی لێسەندنەوەی متمانە بڕۆشتایە،
چونکە کابینەی هەشتەم،کە فاشلترین کابینەی مێژوی دوای راپەڕینە،نەک شایانی لێ سەندنەوەی متمانەن،بەڵکو بەشێکی زۆریان دەبێت،دادگایی بکرێن.
بەڵام پێش ئەوەی پەرلەمان ئەوکارانە بکات،ئەگەر بکرایە،پارتی دیموکرات،ئاسانتر،لەداخستنی
دەڕابەی دوکانێک پەرلەمانی داخست،بەندە گلەیی،لەپارتی ناکەم ،چونکە ئێستا دوبەرە هەیە،بەرەی
لایەنگرانی سیستمی سەرۆکایەتی و پەرلەمانێکی دەستەمۆ و نارونی داهاتەکان و پەیوەندی ژێربەژێری ئیقلیمی و دامەزراندنی سیستمێکی تۆتالیتاری،وەک ئەوەی هەیە،لەبەرانبەردا و بەپیێ کۆبونەوەی ٢٣ حوزایرانی ٢٠١٥ پڕۆژەیاساکانی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی دەبێت،بەرەکەی تر پێچەوانەی ئامانجەکانی پارتی بن.
پارتی کاری خۆی دەکات و ئاورناداتەوە،بەڵام ئەی بەرەی لایەنگرانی سیستمی پەرلەمانی و داهاتی نەوت بۆ خەڵکی کوردستانە،چی دەکەن و چۆن ئەجێندای خۆیان،کەلە خزمەتی خەڵکدایە،
پێشدەخەن،چۆن پەرلەمان و دامەزراوەشەرعییەکانی تر دەخەنەوە،سەر سکەی کارکردنیان؟
تۆ بڵێی ئەم بەرەیەش یان بەشێک،لەبەرەکە قازانجیان،لەدرێژەکێشانی ئەم وەزعەدابێت؟
واتە بەرژەوەندییەبازرگانییەکانیان ئاوێتەی پارتی بێت و نەتوانن دەستبەرداری ببن؟
ئاخر ئەم نائومێدی و بێ دەنگییە قوڵە تەنیا قازانجی بەرەی دزوگەندەڵ و نەوتفرۆشان و نیشتمانفرۆشانە،کە گروپێک،لەبازرگانی سیاسی قازانج دەکەن و میللەتیش ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر برسی دەکرێت،کە سەرباری زۆری داهات و بونی پارەش،کەچی چارەکە موچەش نادرێت و هەموی ١٠ ڕۆژی،بۆ جەژن ماوە،کەچی مێش میوانی حکومەتەکەمان نییە! کەم ئەندام کەمپین دەکات،پێشمەرگە و خانەنشین وکەسوکاری شەهید و ئەنفال و کۆی چین وتوێژەکان،لەخراپترین دۆخدا،دەژین،مامۆستایەکی وانەبێژ ئەمشەو پیی وتم: پارەی مانگی ١ ساڵی ٢٠١٦ وەرگرتوە،کە دەواممکردوەو پۆلی ١٢ ئامادەییم وتۆتەوە،تەنیا ٥٠ پەنجا هەزار دینار بوە!من دەپرسم،کام بەرپرسی دز،گەندەڵ ، شەریف،بازرگانی سیاسی و نەوتفرۆش و سەرۆکی ئێکسپایەر و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیی و وەزیر و پەرلەمانتار و خانەنشینی نایاسایی و مەکتەب سیاسی ماوە بەسەرچو،دەتوانێت،مانگێک بە ٥٠ پەنجا هەزار دینار بژی؟
ناکرێت،لە ژێر هیچ پاساوێکدا،ئەم نائومێدی وبێ دەنگییە درێژەی هەبێت،ئەرکی ئێمەی پەرلەمانتارانە ئیتر پێکەوە،دەست پێ بکەین و هەموان بەکاری تیم و پێکەوەیی هەوڵی ئەم دۆخە چەقبەستوە بدەین،سەرەتای وەرزی یاسادانانی پێشو ١|٣|٢٠١٦ جوڵەیەک هەبو،کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسێۆنەکان کرا،فراکسێۆنی گۆران وبزوتنەوەی ئیسلامی،بۆ ماوەی دو ڕۆژ،لە ٨_١٠ |٣ \٢٠١٦ لەهۆڵی پەناگیری پەرلەمان مانمانگرت.بەڵام ئێستا هێج نابینرێت،پێ دەچێت،
ئێمەی پەرلەمانتارانیش بڕوامان،بەوقەدەرەهێنابێت،کە ئەم پەرلەمانە تا هەڵبژاردنی داهاتو،هەر
بەمجۆرە دەمێنێتەوە و تازە،لە چارەی نوسراوە وبەدڵی بەرەی گەندەڵ و دژە دامەزراوەکانە.
بەندە،لە ڕۆژی ١٥|٩|٢٠١٥ لەناو هۆڵی پەرلەماندا،وتم: ئیرادەیەک،لەدەرەوەی ئەم پەرلەمانە هەیە،دەیەوێت،پەرلەمان پەکبخات،با هەمومان بێ جیاوازی فراکسێۆنەکانمان، ڕێگانەدەین،ئەو ئیرادەیە سەربگرێت،بەڵام سودی نەبو،دوای ٢٧ ڕۆژ،لە ١٢ ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ پارتی پەرلەمانی داخست!


05/09/2016



وتارەکانی تری نوسەر